لە سلێمانی بایكۆت دژی دواكەوتنی مووچە دەستی پێ‌ كرد

08-05-2025 10:16

پەرەگراف

بایكۆتی دەوام لەلایەن فەرمانبەرانەوە دژی دواكەوتنی مووچە لە سلێمانی دەستی پێ‌ كرد. فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ نەچوونە سەر كارەكانیان و داوای مووچە و مافەكانی دیكەیان دەكەن.

سەمیرە فەتاح، فەرمانبەر لە بەشی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بۆ میدیاكان وتی "27-3 مووچەمان وەرگرتووە (40 ڕۆژ لەمەوبەر)، ئەمە جگە لە بەردەوامیی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەمان و سەرمووچەشیان وەستاندووە".

ئەو فەرمانبەرە وتی "هەفتەی چوار ڕۆژ دەوام دەكەین و زۆرێك لە مافەكانی خۆیشمان لێ‌ زەوت كراوە".

ئەو فەرمانبەرانە داوایان كردووە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە دەامیان بۆ كەمتر بكرێتەوە و ئەمڕۆ نەچوونەتە سەر كارەكانیان، بەڵام وەكوو خۆیان دەڵێن "غائیب" دراون.