سەنتەری میترۆ: لە ڕێگەی ژیریی دەستكردەوە زانیاریی ناڕاست لە میدیاكانی ‏هەرێم بڵاو كراوەتەوە

03-05-2025 03:21

پەرەگراف

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ‏ڕۆژنامەگەریدا دەڵێت "لە كاتێكدا ئەم یادە دەكەینەوە كە هێشتا زیندانەكانمان ‏ڕۆژنامەنووسی تێدایە و كەیسەكانی ئازادیی كاری ڕۆژنامەنووسی وەكوو پێویست ‏لە دادگاكان بە یاسای كاری ڕۆژنامەوانی مامەڵەیان لەگەڵدا ناكرێت".‏

لە چالاكییەكدا كە سەنتەرەكە بۆ یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ‏ڕۆژنامەگەری ڕێكی خستبوو، دیاری محەمەد، بەرپرسی سەنتەری میترۆ وتی ‏‏"ڕێكخراوی یونسكۆ ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی (مەترسییەكانی ژیریی دەستكرد) ‏ئەم یادە دەكاتەوە".‏

دیاری محەمەد وتیشی "لە ماوەی ڕابردوودا تێبینیمان كردووە لە هەرێمی ‏كوردستانیش لە ڕێگەی ژیریی دەستكردەوە چەندین هەواڵ و زانیاریی ناڕاست و ‏ناتەندروست دراوە بە بینەران. هۆشداری دەدەین بە ڕۆژنامەنووس و میدیاكانمان ‏كە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم ئامرازەی پێشكەوتن بكەن كە هاتووەتە ‏ئاراوە".‏