ڕێکخراوی پەیامنێران: كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار
پەرەگراف
لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییدا، ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان دەڵێت: كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدارو ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی به ته‌واوی به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه‌و لە ٤ مانگی ئەمساڵدا پێشێلکاریی بەرامبەر ١٤ دەزگای ڕاگەیاندن و ٣١ ڕۆژنامەنووس کراوە.
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان کە داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان و ئازادیی ڕاگەیاندن دەکات
كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار.. ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی له هه‌رێم به ته‌واوی به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی ێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، به‌شێك له‌وانه‌ی پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت رۆژنامه‌نووسی راسته‌قینه‌ن و رۆژ له دوای رۆژیش پێشێلكاری به‌رامبه‌ریان له زیادبووندایه.
پێشیلكردنی یاسای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ژماره 11ی ساڵی 2011 و جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌واوی یاسای 35ی ساڵی 2007 ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان له پاشه‌كشه‌دایه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه نێگه‌تیڤه‌ن كه له نێوده‌سه‌ڵاتدا له كوردستان هه‌ن.
به داخه‌وه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، رێگه‌نادرێت به ئازادی رۆژنامه‌نووسان كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و زانیاری به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ش به واتای به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی مافی راده‌ربڕین دێت له‌م ناوچه‌یه‌دا.
رۆژنامه‌نووسان ته‌نها كێشه‌ی حكومه‌تیان نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه كه له پشتی حكومه‌ته‌وه هه‌یه كه حكومه‌تێكی قوڵه‌و به‌پێی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 كار ناكات.
دادگاكانیش به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆنین، هه‌ر بۆیه رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان له‌و بارودۆخه‌دان كه كه‌س خوازیاری ئه‌و دۆخه نیە، چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش به خه‌باتێكی مه‌ده‌نیی دوور‌و درێژی دوور مه‌ودا ده‌بیت.
سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی رۆژنامه‌نووسانی زیاتر ئاڵۆزتر كردوه‌و ده‌سه‌ڵاتی حزب له پشت حكومه‌ته‌وه حكومه‌تێكی قوڵتری پێكهێناوه.
به‌پێی ئاماری چوارمانگی ئه‌مساڵ زۆرترین پێشیلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه به‌مشێوه‌یه‌یە:
پێشێلكاری به‌رامبه‌ر (14) ده‌زگای میدیایی
پێشێلكاری به‌رامبه‌ر (31) رۆژنامەنووس
(9) رۆژنامه‌نووس به‌هۆی گازی فرمێسکرێژ ته‌ندروستییان تێكچووەو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران
(1) هه‌ڵكوتانه سه‌رده‌زگای میدیایی
(4) تیمی ده‌زگای راگه‌یاندن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانەوە لە بازگه‌ی دیگه‌ڵه رێگریان لێكرا بگه‌ڕێنه‌وه شاری هه‌ولێر
(6) رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركران
(11) رێگەنه‌دان به رووماڵكردن
به‌پێی ئاماره‌كه پێشێلكارییه‌كان له لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان به پلەی یه‌كه‌م دێت و فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی بە پلەى دووەم دێن، بەهۆی جیاکاریی و پێنەدانی زانیاری بە زۆربەى دەزگاکانی راگەیاندن.
رێکخراوی پەیامنێران بۆماف و گەشەپێدان
3/5/2025