یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

02-05-2025 12:28

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، تووشبووەکە گۆشتفرۆشێکی تەمەن 42 ساڵەو دانیشتووی کۆیەیە.

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی

دوای بوونی ژمارەیەکی زۆری نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەشارەکانی دیکەی عێراق و ژمارەیەک لە حالەتەکان لەشاری کەرکوک و بوونی گیانلەدەسدان بەو نەخۆشیە.

دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ نەخۆشێکی گومانلێکراو لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو. ئەمڕۆ دوای دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

یەکەم حاڵەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەویش هاوڵاتیەکی شاری ( کۆیە ) یە، تەمەنی ( ٤٢ ) ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە. لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی تا ئێستا جێگیرە.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە. یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.

 

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان ...

د. سەرکار سورچی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی

2 ئایار 2025