یەكگرتوو و بەرەی گەل كۆبوونەوە؛ جەخت لەسەر 'یەكدەنگی و كاری هاوبەش' بۆ هەڵبژاردن كرایەوە
پەرەگراف
بەرەی گەل و یەكگرتووی ئیسلامی لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە. هەردوولا دەڵێن "جەخت لەسەر یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی و كاری هاوبەش و پێكەوەیی" بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێرق كراوەتەوە.
شاندی بەرەی گەل بە سەرۆكایەتیی لاهوور شێخ جەنگی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كردووە و لەلایەن سەلاحەدین محەمەد، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووەوە پێشوازییان لێ كراوە. لاهووۆ شێخ جەنگی دەڵێت "جەختمان كردەوە لەسەر پێویستیی یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هێز و لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەتایبەت ناوچە كێشەلەسەرەكان".
سەلاحەدین محەمەد بەهادینیش دەڵێت "گفتوگۆ كرا دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر كاری هاوبەش و پێكەوەیی".
هەردوو لا سەرۆك ئامانج لە نزیكبوونەوە و كۆبوونەوەكانیان بۆ "پارێزگاریكردن لە سەنگ و پێگەی كورد لە بەغداد، داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی كورد و نەفەوتانی دەنگی كورد لە ناوچە كێشەلەسەرەكان" دەگەڕێننەوە.
و رووبەرووبونەوەی ئاڵنگارییەكان.
كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە هەوڵی پێكهێنانی بەرە یان هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردن لە دەرەوەی پارتی و یەكێتی، لەلایەن حیزبەكانی كوردستانەوە قسەوباسی لەسەر دەكرێت، لە كاتێكدا تەنیا چەند ڕۆژێك بۆ كۆتاییهاتنی ماوەی تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانییەكان لە كۆمیسیۆن ماوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت ماوەكە درێژ بكرێتەوە.