وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان نییە

28-04-2025 12:04

پەرەگراف

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

سامان بەرزنجی بە ڕۆژنامەنووسانی وت، یەک گومانلێکراو هەبووەو دوای پشکنینی تەواو دەرکەوتووە تووشبووی نەخۆشییەکە نییە.

وەزیری تەندروستی جەختی لە پەیڕەوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان کردەوە بەتایبەت لە سەربڕینی ئاژەڵدا، وتیشی، تای خوێنبەربوون "نەخۆشییەکی گوازراوەی ترسناکەو ڕێژەی مردن تێیدا زۆرە".