پەرەگراف
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێکاری تووند دەگرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، بۆئەو مەبەستەش ژمارەیەک ڕێنمایی دەرکردو داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات هاوکاربن بۆ جێبەجێکردنیان.
ئەو هەنگاوە دوای زیادبوونی تووشبوون و مردن بەو نەخۆشییە دێت لە پارێزگاکانی عێراق و دەرکەوتنی چەند حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان.
ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی
بۆ/ وەزارەتی ناوخۆ/ گشت پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی کوردستان
ب/ رێنماییی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە ماوەی جەژنی قوربان
دوا بەدوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق وە دەرکەوتنی چەند حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان وە لەبەر نزیکبوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ئەو نەخۆشیە، بۆ ئەم مەبەستە داواكارين لە بەڕێزتان هاوکاریمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە:
1. سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە وسەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
2. پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ر كردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت وخوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو ولە کاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
3. پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ر كرابێت به ڕشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ر بڕینی.
4. دوای سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كار هێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) وهه‌ر وه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژ كردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5. پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن ودەسەتوانە لە دەست بکەن وئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە ، وپاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواترپاكژ كردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خالى 3 ، وکوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە ٣٠ چرکە کەمترنەبێت.
6. له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه, بۆ ئەوەی دیار بێت , هه‌ر وه‌ها به‌كار هێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.
لەگەڵ ڕێزدا.