شاندی حکومەتی عێراق و هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت کۆبوونەوە

20-04-2025 01:57

پەرەگراف

شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت کۆبوونەوە لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و چارەسەرکردنی بەربەستەکان.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دەڵێت "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا، هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاوتوێ کرد، لە بەرامبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لەم رووەدا گیرا".