پەرەگراف
سەرۆکایەتیى کۆمارى سووریا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەى نێوان سەرۆککۆمارى سووریا و سەرۆکوەزیرانى عێراقدا، جەخت لەسەر پاراستنى "سەروەرى و سەربەخۆیى" هەردوو وڵات "ڕەتکردنەوەى دەستوەردانى دەرەکى" کراوەتەوە، هەردوولایش ڕێککەوتوون لەسەر "هەماهەنگیى مەیدانى و هەواڵگرى بۆ پاراستنى سنوورە هاوبەشەکان". هەروەها لە دۆسیەى ئابووریشدا گفتوگۆ دەربارەى "کاراکردنەوەى پەیوەندییە بازرگانییەکان و کارئاسانى بۆ جووڵەى کەلوپەل" کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧-٠٤-٢٠٢٥، محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، سەردانێکى پێشتر ڕانەگەیەندراوى بۆ دەوحەى پایتەختى قەتەر ئەنجام دا. بە ئامادەیى تەمیم بن حەمەد ئالسانی، ئەمیرى قەتەر، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناخى ڕاگوزەر، کۆبووەوە
نوێ دەکرێتەوە...