پەرەگراف
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) گومانى لە نەخۆشکەوتنەکەى سرى سورەیا ئۆندەر، ئەندامى شاندى ئیمراڵى هەیە و داواى لێکۆڵینەوە دەکات. کەجەکە دەڵێت "ڕێبەر ئاپـ.ـۆ لە دیدارەکاندا بە گرنگییەوە سەرنجی خستبووە سەر ئەگەری ڕوودانی دۆخی لەم شێوەیە".
کەجەکە کە چەترى کۆکەرەوەی سەرجەم ڕێکخراوەکانی سەر بە پە.کەکە.یە، لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت دەکاتەوە "هەم لەبەر ئەو باوەڕدارییەی بە ڕێبەر ئاپـ.ـۆ و پرۆسەکەمان هەیە، هەم لەبەر ئەو ڕێز و حورمەتەی دەیدەینە دۆست و هاوڕێی دۆزی گەلەکەمان بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر، هەوڵدانەکانمان بۆ سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى زیاتر دەکەین و درێژەی پێ دەدەین".
دەقى ڕاگەیەندراوى کەجەکە:
جێگری سەرۆک پەڕلەمان لە پشکی دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و نەشتەرگەرییەکی ١٢ کاتژمێری بۆ ئەنجام درا. بە داخەوە دکتۆرەکان گوتیان، هیشتا مەترسییەکان لەسەر ژیانی بەردەوامە. بە غەمگینییەوە ئەم هەواڵەمان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بیست و هەوڵمان دا دۆخی ڕاستەقینەی بزانین. پێش هەموو شتێک هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین و هیوای خۆڕاگر+ی بۆ دەخوازین. جێگەی نیگەرانییەکی گەورەیە کە مرۆڤێکی سەنگین کەوتووەتە دۆخێکی لەم شێوەیەوە، کە بە تێکۆشانی سۆسیالیزمی و دیموکراسی، بە کارە هونەرییەکانی بووە موڵکی گەل. هیوا و خواستمانە بە زووترین کات ئەم دۆخە تێپەڕێنێت و درێژە بە کارە تەواونەکراوەکانی و بە تایبەت کارەکانی لە پێناو ئاشتی و دیموکراسی بدات. ڕایدەگەینین خواست، هیوا و چاوەڕوانییەکەی لەم شێوەیەمان هەیە.
لە کاتێکدا کە چارەسەری سیاسی دیموکراتیکی پرسی کورد بووە بە رۆژەڤی تورکیا و هەنگاوی گرنگ بەرەو دیالۆگ دەنرێت، کەوتنە دۆخێکی لەم شێوەیەی سری سورەیا ئۆندەر، کە لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێکی ستراتیژی تێدا گێڕا، زۆر کاریگەر دەبێت. لەبەرئەوەی سری سورەیا ئۆندەر کاری گرنگی بەڕێوەبرد و بۆ پەرەدان بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و گەیشتنی بەم ئاستە ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا. لەسەر ئەم بنەمایە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار و پێش چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری داد دا کەوتە دۆخێکی لەم شێوەیەوە. بۆیە ئەوانەی لە تورکیا لایەنگری دیموکراتیکبوون و چارەسەری پرسی کوردن، پێویستە زۆر باشتر لە ماناداری و سەنگینی کارەکانی سری سورەیا ئۆندەر تێبگەن و بۆ بەرەوپشێچوونی پرۆسەی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتی بوێرانەتر کاربکەن و هەوڵبدەن.
وەک ئەوەی دکتۆرانی نەشتەرگەرییەکە باسیان کردووە، بەگشتی ئەوەی دەزانرێت دۆخی ئێستایی دۆخێکی ئاسایی نییە، لە دۆخێکی سەختدایە. گەر ڕۆڵی سری سورەیا ئۆندە لە پرۆسەی سیاسیدا لەبەرچاوبگیرێت، ئەوکاتە دەبێت مرۆڤ بە گومانەوە لەم دۆخە بڕوانێت. بەو پێیەی دەزانرێت کە هێزی ناوخۆیی و دەرەکی هەن کە دژایەتی پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیکردن دەکەن، سری سورەیا ئۆندەر چالاکانە بەشداری ئەم پرۆسەیە بووە. دەمانەوێت ئەم نیگەرانیانەی خۆمان ئاشکرا بکەین و دوا لە هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم دۆخە لە هەوڵدانی پێویستدا بن. هەرخۆی ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکاندا بە گرنگییەوە سەرنجی خستووەبووەسەر ئەگەری ڕوودانی دۆخی لەم شێوەیە و داوای لە هەموو کەسێک گرد ڕێوشوێن بگرنەبەر و ئاگاداربن. بەم هۆکارە ئەمە ڕووداوێکە دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت و ڕوونبکرێتەوە.
بۆ سەرکەووتنی ئەو پرۆسەیەیی کە بە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە و بە کار و هەوڵە مەزنەکانی بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر بەرەوپێشەوەچووە، لە ئێستا و دواتریشدا درێژە بە هەوڵەکانمان دەدەین. هەم لەبەر ئەو باوەڕدارییەی بە ڕێبەر ئاپۆ و پرۆسەکەمان هەیە، هەم لەبەر ئەو رێز و حورمەتەی دەیدەینە دۆست و هاوڕێی دۆزی گەلەکەمان، بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر هەوڵدانەکانمان زیاتر دەکەین و درێژەی پێدەدەین. جارێکی دیکە هیوای خێرا چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین و دەڵێین، دڵمان لەگەڵ دڵە سەنگینەکەیدا لێ دەدات."