لێدوانى وتەبێژى حکومەتى هەرێم دەربارەى مووچە و کارەباى ٢٤ کاتژمێرى

16-04-2025 12:44

پەرەگراف

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند لە یەکدوو ڕۆژى داهاتوودا لیستى مووچەى مانگى چوار ڕەوانەى بەغدا دەکەن. سەبارەت بە کارەباى ٢٤ کاتژمێرییش دەڵێت "لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا گفتوگۆى لەبارەوە دەکەین، بۆ ئەوەى ئەو قسەیەى خۆمان ببەینە سەر کە لە یەکەم دەقەوە وتوومانە نابێت خەڵک لەو پرۆژەیەدا زەرە بکات".

پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، قسەى بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و وتى "پرۆژەى ڕووناکى زۆر باش دەڕواتە پێشەوە، خەڵک نیگەران نەبێت، بە هیچ جۆرێک حکومەتى هەرێم نیەت و ئامانجى دروستکردنى بارگرانیى لەسەر خەڵک نییە".

پێشەوا هەورامانى دەربارەى هەناردەکردنەوەى نەوتیش دەڵێت "حکومەتى هەرێم هەموو پابەندییەکانى خۆى جێبەجێ کردووە، بەڵام سستییەک لە حکومەتى فیدراڵەوە هەیە کە هیوامان وایە چارەسەر ببێت".