پەرەگراف
محەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، بڕیاریداوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات و دەڵێت: "خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەڵدەبژێرمەوە".
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری كردووەو کۆمسیۆنی هەڵبژاردن پابەندبوونی ڕاگەیاندووە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو ڕۆژەداو ئامادەکارییەکانی بەردەوامن.
هاوکات کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی ناوی حیزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردووەتەوەو تا 4ی ئایار بەردەوام دەبێت.