فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەڵامی 'بەڕێوەبەرە دەستلەکار کێشاوەکان' دەداتەوە

07-04-2025 08:59

پەرەگراف

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەڵامی 'بەڕێوەبەرە دەستلەکار کێشاوەکان' دەداتەوە، تۆمەتەکانیان ڕەت دەکاتەوەو ڕێکاری یاسایی لە دژیان دەگرێتەبەر، دەشڵێت، ئەو کەسانە پێشتر بەخشراو و لادراون لە پۆستەکانیان بە فەرمانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.

وەڵامەکەی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بۆ ڕای گشتى و سەرجەم رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان

سەبارەت بەو پرێس کۆنفراسە رۆژنامەوانیەی کە لە رێکەوتی 2025/4/6 ئەنجام درا لەلایەن چەند فەرمانبەرێکی فەرمانگەکەمان کە پێشتر بەخشراو و لادراون لە پۆستەکانیان بە فەرمانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 996 لە رێکەوتی 2025/3/13.

بە نەفەسێکی نابەرپرسانە و دوور لە نەریتی دامەزراوەیی حکومی و ئەتەکێتی کاری فەرمانبەری مەدەنی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و کارگێری و دارایی چەند تۆمەتێکی هەڵبەستراو دەخەنە پاڵ فەرمانگەکەمان .

بۆیە فەرمانگەکەمان گشت ئەو تۆمەتە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکاتەوە و رێکاری یاسایی و کارگێری دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم کارە.

دواى دەرئەنجامی رێکارە یاسایی و کارگێریەکان، فەرمانگەکەمان گشت ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتى و سەرجەم رێکخراوە ناحکومییەکان دەخاتەڕوو.

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان

2025/4/7