پەرەگراف
نوێنەرانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ئامادەی کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆی گۆڕانی گردی زەرگەتە نەبوون کە تێیدا دەنگ بە ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتیمانی و دەستوری ناوخۆیی و بەرنامەی سیاسی درا.
سەرچاوەیەکی بەشداربوو لە کۆنفرانسەکەی گۆڕانی گردی زەرگەتە بۆ پەرەگراف پشتڕاستی کردەوە کە نوێنەرانی کۆمسیۆن ئامادەنەبوون، وتی "ئێمە پاڵپشت بە نووسراوی فەرمی کۆمسیۆن ئەمڕۆ کۆنفرانسمان بەست، ئامادەکاریمان بۆ ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمسیۆن کردبوو، بەڵام نەهاتن".
بەپێی یاسا پێویستە نوێنەرانی کۆمسیۆن ئامادەبن لە بەستنی کۆنفرانسی پارت و لایەنەکان و ئاگادار ڕێوشوێنەکانی دەنگدان بن بە پەیڕەوی ناوخۆ و بەرنامەی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی حیزبەکان، بەوپێیە پێدەچێت کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆی گۆڕانی گردی زەرگەتە ڕوبەڕوی کێشەی یاسایی ببێتەوە.
گۆڕانی گردی زەرگەتە ئەمڕۆ لە سێهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانیدا کە بە ئامادەبوونی چیا نەوشیروان مستەفا ئەنجامدرا، ٥٥ کەسی وەک ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەکە دیاری کرد.
هەرلە کۆنفرانسەکەدا، دهنگدان بۆ پهسهندكردنی بهرنامهی سیاسی و دهستووری ناوخۆیی بزوتنهوهی گۆڕان ئەنجامدراو به دهنگی زۆرینهی رههای ئهندامانی كۆنفرانس، بهرنامهی سیاسی و دهستووری ناوخۆیی بزوتنهوهی گۆڕان پهسهندكران.
کۆنفرانسەکە لەکاتێکدایە ئاڕاستەکەی دیکەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید، بڕیارە 10ی ئەم مانگە کۆنفرانس ببەستێت.
ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانی گردی زەرگەتە

