پەرەگراف
لایەنە شیعەو سوننەکان لە پەرلەمانی عێراق بەبێ خواستی کورد یاسای قەرزیان تێپەڕاند، ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی مووچەی مانگانەیھەرێم بەربەستی یاسایی بۆ دروستکرا.
فراکسیۆنە کوردییەکان بە درێژایی دوێنێ تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەوڵیاندا کۆبوونەوەکەی پەرلەمان نەکرێت و پەکبجخرێت تاوەکوداواکارییەکانیان لە پڕۆژەکەدا جێ دەکرێتەوە کە تایبەت بوو بە پاراستنی ناردنی مووچەی ھەرێم لە بەغداوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
بەپێی یاساکە کە نزیک کاتژمێر ٦ی ئەم بەیانییە لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا، ناردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی ھەرێم(٣٢٠ملیارەکە) مەرجدار کرا بە؛ ڕادەستکردنی ھەناردەی نەوت بە بەغدادو بەو بڕەی کۆمپانیای سۆمۆ دیاریی دەکات بۆ ھەناردەکردن لەگەڵڕادەستکردنی داھاتە نانەوتییەکان بە بەغداد، بە پێچەوانەوە لەکاتی پابەند نەبوونی ھەرێم پارەی مانگانەی مووچەی بۆ نانێردرێت وبەرپرسیارێتی شکاندنی ئەو ماددە یاساییەی دەکەوێتە ئەستۆ.
ئەوەلەکاتێکدایە ھەرێم لە دۆخێکی سەختی داراییدایەو مانگانە چاوی لە ناردنی ئەو بڕە پارەیەیە لەلایەن بەغداوە بۆ دابەشکردنی مووچە.