گۆڕانی کوردسات: ١٠ی ٤ی ٢٠٢٥ بزوتنەوەی گۆڕان کۆنفرانس دەبەستێت

04-04-2025 11:31

پەرەگراف

رێپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕان(ئاڕاستەی کوردسات) لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژی (10/4/2025) کۆنفڕانسی نیشتیمانی دەبەستێت و لەوبارەیەوە ئەمڕۆ (٤ی٤ی ٢٠٢٥) نوسراوی فەرمی کۆمسیۆنمان بەدەست گەیشت".

رۆڤان سەروەت، رێپێدراوی گۆڕان، بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی (4/4/2025) لەژێر راسپاردەی بڕیاری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و پاڵپشت بە نوسراوی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان ژمارە (875)، لە رێککەوتی (27/3/2025)، بە فەرمی ئاگادار کراینەوە بۆ بەستنی کۆنفڕانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژی پێنجشەممە (10/4/2025).

دەشڵێت: "وەکو بزوتنەوەی گۆڕان هەمو ئامادەکارییەکانمان تەواو کردوە بۆ ئەوەی لەژێر ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی کۆمسیۆن لەو رۆژەدا کۆنفڕانس ببەستین".

ئەوە لەکاتێکدایە گۆڕانی گردی زەرگەتە کە ئاڕاستەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفایە، دوێنێ ڕایگەیاند: رۆژی شەممە 2025/4/5 لە گردی زەرگەتە كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دەبەستین.