پەرەگراف
سوپای تورکیا ئەمڕۆ بۆردومانی چیاکانی سنوری دهۆکی کردو شەڕو پێکدادان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە، سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنە لەلایەن پەکەکەو دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا بۆ چارسەری پرسی کورد.
کامەران عوسمان لە ڕێکخراوی سی پی تی کە چاودێری ناوچەکانی شەڕ دەکەن، بڵاویکردەوە، بۆردومانی ئەمڕۆی تورکیا بۆسەر چیای مەتینا بووە لە گوندی بەلاڤە لە قەزای ئامێدی.
"هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبۆتە قوربانی ئەو بۆردوومانە، بەڵام بۆردوومانەکە بووە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ گوندنشینانی گوندەکە و ئەو گەشتیارانەی کە ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو" کامەران عوسمان وادەڵێت.
بەپێی بەدواداچوونی پەرەگراف بۆردومانی ئاسمانی و هێرشی چەكداریی سوپای توركیا، لە چەندین ناوچەی سنوری، بە تایبەت لە پارێزگای دهۆك بە پاساوی راوەدونانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رانەوەستاوە. لەكاتێكدا كۆتایی شوباتی 2025 عەبدوڵا ئۆجەلان، دەستپێشخەری ئاشتی راگەیاند و لایەنەكانی دەسەڵاتیش لە توركیا پێشوازییان لە پەیامەكەی كرد.
سەركردایەتی پەكەكە، كە لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییەكەی ئۆجەلاندا ئاگربەستی تاكلایەنەی راگەیاندووە، بەڵام مافی وەڵامدانەوە بە گەریلاكانی دەدات، لە بەرانبەر بەردەوامی هێرش و شەڕی سوپای توركیا.
بەدواداچوونێکی پەرەگراف لەوبارەیەوە