وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: مانگی داهاتوو گەورەترین کونسوڵخانەمان لە هەولێر دەکەینەوە
پەرەگراف
وتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمەریكا ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو بینای نوێی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر دەکرێتەوە کە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکایە لە دونیادا.
تامی بروس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی، کردنەوەی کونسوڵخانەکە دۆستایەتی و هاوبەشییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.
لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی "پێکهێنانی حکومەتێکی خۆڕاگر لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ناوچەکەیە و خوازیارین هەنگاوەکانی ڕاگهیاندنی حكومهتی نوێی هەرێم ههنگاوێكی ئهرێنی بن"، وتیشی: هانی هەموو لایەنەکان دەدەین بۆ ئەوەی هەرچی زووە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.