لە شەش كاتژمێردا 21 بریندار و دوو گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە سلێمانی

30-03-2025 02:09

پەرەگراف

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی تەنیا شە كاتژمێری یەكەم ڕۆژی ‏جەژندا، 21 حاڵەتی برینداری ڕووداوی هاتووچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار، ‏دوو هاووڵاتیش بە هەمان هۆكار گیانیان لەدەست داوە.‏

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، قوربانییەكان لە كاتژمێر (8:00)ـی بەیانی تا ‏كاتژمێر (2:00)ـی پاشنیوەڕۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. (13)حاڵەتیان ڕووداوی ئۆتۆمبێل و ‏‏(8) حاڵەتیان ڕووداوی ماتۆڕ سكیل بووە.‏

یەكێك لە ڕووداوە هاتووچۆكان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە لەسەر شەقامی سالم لە ناوشاری سلێمانی ‏لە نزیك كتێبخانەی گشتی ڕووی دا، كە بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێكی تاكسی كەوتە سەر سەقف و ‏شۆفێرەكەی بریندار بوو.‏

هەر بەیانیی ئەمڕۆ ڕووداوێكی دیكەی هاتووچۆ لەسەر دووسایدی تووەسپی لە شاری سلێمانی ڕووی ‏دا، كە تێیدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری مەلیكە بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە كەوتە ناو ‏جۆگەیەكەوە.‏