پەرەگراف
ئەمساڵیش جیهانی ئیسلامی لەبارەی دیاریكردنی رۆژی جەژنی رەمەزان دابەشبوو، هەندێک لە وڵاتان سبەینێ و هەندێکی دیکە دووسبەی واتە ڕۆژی دووشەممەیان کرد بە جەژن.
هەرێمی کوردستان هاوشانی وڵاتانی سعودیەو تورکیا سبەینێی بە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد.
هەریەکە لە وڵاتانی ئێران، ئیندۆنیزیا، پاکستان و هیندستان سبەینێیان بە تەواوکەری مانگی ڕەمەزان دیاری کرد و ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنیانە، بەهۆی ئەوەی مانگیان لە ئاسمان نەبینیوە.