پارەی مووچەی مانگی سێ گەیشت و سبەینێ دابەش دەکرێت

26-03-2025 02:34

پەرەگراف

پارەی مووچەی مانگی سێ لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و سبەینێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی

تەموویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.                            

 

کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٩٥٤،٨٨٠،٤٦٧،٧٧٩ ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.                                                                                         سبەی پێنج شەممە ( ٢٧ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.                                            

تیبینی؛

١-ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.                                                   

٢- ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا ،ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.                      

 

٢٠٢٥/٣/٢٦