ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکاو مەسرور بارزانی پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێ کرد

21-03-2025 07:02

پەرەگراف

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکاو مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد، جەخت لە پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم لە زووترین کات و دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکەن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کردەوە.

"هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە" بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.