مەسعود بارزانی: هیوادارین لە نزیكترین كاتدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بكرێت

21-03-2025 01:26

پەرەگراف

پەیامی مەسعود بارزانی لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد خوێندرایەوە. بارزانی پاڵپشتی بۆ پرۆسەی ‏ئاشتی و چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا دووپات دەكاتەوە و دەڵێت "هیوادارین لە نزیكترین ‏كاتدا بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بكرێت".‏

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە "ئاشتی تاكە ڕێگای ڕاست و دروستی ‏تێپەڕاندنی كێشەكانی". دەشڵێت "جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و پەیامی ئاشتیخوازانە ‏دەكەینەوە".‏

سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای كوردستانیش مەسعود بارزانی دەڵێت "هیوادارین كۆتایی بە ئێش و ‏ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بێت. كورد بە هەڵوێستێكی هاوبەش و بە ڕێكاری ئاشتییانە، ‏لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی سووریا بگاتە ئەنجامێك كە لە خزمەتی هەموو لایەكدا بێت".‏
‎