کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانەی لە هەرێم و کۆی داهات و خەرجیی بڵاوکردەوە

18-03-2025 11:19

پەرەگراف

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ڕایگەیاند،  ئاستی بەرهەمهێنانیان لە ساڵی 2024دا رۆژانە 19 هەزار و 650 بەرمیل بووەو بەراورد بە 2023 58٪ بەرزبووەتەوە.

ئەو کۆمپانیایە دەشڵێت، لە 2024ـدا بەرهەمی کۆمپانیاکەیان بە نرخی 35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕی ناوخۆ فرۆشتووە، ئەوە لەکاتێکدایە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023دا کاتێک هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە بەردەوام بووە، بەرمیلێک نەوت بە 47 دۆلار فرۆشراوە.

گەنەل ئێنێرجی، ئەمڕۆ راپۆرتی ساڵی 2024 ـی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە، تێیدا ئەوە دەخاتەڕوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆرییەوە، داواش دەکاتگرێبەستەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە دانیان پێدابنرێت و بپاریزرێن و مافە داراییەکانی پێشوویان پێبدرێت. 

لەبارەی داهات و خەرجیی، گەنەڵ ئینێرجی دەڵێت: لە 2024ـدا داهاتیان 74.7 ملیۆن دۆلارو خەرجییان 17.6 ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2023ـدا داهاتیان 78.4 ملیۆن دۆلارو خەرجییان 18 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیاکە ئەوەش دەخاتەڕوو، 107 ملیۆن دۆلاری ساڵی 2023یان لای حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەو لە هەمان کاتدا کۆمپانیاکە 50 ملیۆن دۆلار قەرزداری حکومەتی هەرێمە.