پەرەگراف
سبەینێ بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە هەولێر کۆدەبنەوەو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ دەکەن.
نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت گفتوگۆ دەکەن "لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە و لێکەوتە سیاسییەکان، خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان، پێگەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".