پەرلەمانتارانی کورد بۆ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان: ڕێگربن لە بەکارهێنانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان لەلایەن حزبەکانەوە
پەرەگراف
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نامەیەکدا بۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، داوایان لێ دەکەن ڕێگربن لە بەکارهێنانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کوردستان لەلایەن حزبەکانەوە بۆ مەبەستی ململانێی ناوخۆیی وسەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکان.
دەقی نامەی پەرلەمانتارە کوردەکان
بەرێز سەرۆک وەزیران
بەرێزان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران
بەرێز سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕال
بەرێز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق
بەرێز نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
سڵاو و رێز،
ئێمە وەک ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە نوێنەرایەتی پارێزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەکەین دەمانەوێت لەپێشهاتێکی ترسناک لە هەرێمی کوردستان ئاگادارتان بکەینەوە ئەویش بەکارهێنانی دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستانەلە ململانێی حزبی و شەخسی بەمەبەستی سەرکوتکردنی نارەزایەتیەکان و دەنگە رەخنەگرەکان و تۆمەتبارکردنی لایەنێکی عێراقی بە هەوڵی تیرۆرستی.
دوێنێ لەژێر فشاری ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەیەک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمبڵاوکرایەوە کە گوایە دوو هەوڵی تیرۆستی و تێکدەرانە پوچەڵکراوەتەوە و دەستی تۆمەت بۆ چەند لایەنێکی جیاواز درێژکراوە، لەوانەژمارەیەک چالاکوان و کەسانی رەخنەگر کە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات ئەژین. هەروەها بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمیکوردستان بێ هیچ خستنەروی بەڵگەیەک باس لە تێوەگلانی لایەنی عێراقی دەکات لە هەوڵێکی تیرۆرستی لە هەولێر و دهۆک، ئەمەش بۆتەهۆی بلاوکرنەوە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاوڵاتیان.
دەمانەوێ سەرنجتان بۆ ئەوەش رابکێشین کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ساڵی (۲٠۱۱) بە یاسای ژمارە (٤) ی پەرلەمانیکوردستان دامەزراوە و پێنج ئەندامی هەیە کە یەکێکیان راوێژکارە و سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات و سەر بە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ماوەی ساڵێک زیاترە ئەم ئەنجومەنە بێ راوێژکارە ئەویش بەهۆی ملاملانێی نێوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی.
دوای بەدوای بەیانەکەی دوێنێ، سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە بریتین لە بەرپرسانی دەزگای زانیاری، بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم و بەرپرسی هەواڵگری پێشمەرگە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایش بەیانێکی تر دەرئەکەن و ئاماژەوە بەوە کراوەکە بەیانەمەکەی دوێنێ ۲٦ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٠ بێ ئاگاداری ئەوان دەرکراوە و بەهێچ شێوەیەک ئەوان ئاگادار نین و بونی هەوڵی تیرۆرستیش لە کوردستانرەتدەکەنەوە.
بۆیە ئێمە لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاری بەرامبەر هاوڵاتیانمان لە هەرێمی کوردستان وە بۆ رێگریکردن لە نانەوەی ئاژاوە وتوندوتیژی بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای حزبی داواتان لێدەکەین ڕێگربن لەبەکارهێنانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کوردستان لەلایەنحزبەکانەوە بۆ مەبەستی ململانێی ناوخۆیی و سەرکوتکردنی دەنگە نارازییەکان، هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکەین بۆدەرخستنی راستییەکان.
لەگەڵ رێزی،
۱.یوسف محمد صادق
۲.غالب محمد عەلی
۳.یوسرا رەجەب کمر
٤.هۆشیار عەبدوڵا
٥.ئەحمەد حاجی رەشید
٦.رێبوار کەریم مەحمود
۷.سەرکەوت شەمسەدین