پەرەگراف
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێز مەزلووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە".
"هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت" بارەگای بارزانی وادەڵێت.