درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بنکەی سەربازیی زێلکانی سوپای تورکیای لە پارێزگای نەینەوا کردە ئامانج

12-03-2025 12:44

پەرەگراف

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو سێشەممە 11ی ئاداری 2025، کاتژمێر 22:20، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بنکەی سەربازیی زێلکانی سوپای تورکیای لە ناحیەی باشیک لە پارێزگای نەینەوا کردە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆر، هێرشەکە "هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە".

تورکیا دەیان بنکەی سەربازیی و خاڵی چاودێریی لە خاکی عێراقدا هەیە، سەرجەمیان دەکەونە هەرێمی کوردستان جگە لە یەک بنکە لە سنوری پارێزگای نەینەوا.

عێراق چەندینجار داوای چوونەدەرەوەی سوپای تورکیای لە خاکی وڵاتەکەی کردووە، بەڵام تورکیا پابەند نابێت بە پاساوی هەبوونی گەریلاکانی پەکەکەو مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی.