وەزارەتی كارەبا دەنگۆی باج لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر ڕەت ‏دەكاتەوە

10-03-2025 09:31

پەرەگراف

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان "سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە" ‏كە باس لە وەرگرتنی باج لە هاووڵاتیان لە بەرانبەر دانانی سیستەمی سۆلار ‏‏(بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر) دەكەن.‏

بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەكانی وەزارەتی كارەبا لە ڕوونكردنەوەیەكدا بە ‏پێچەوانەوە ڕایدەگەیەنێت "پێداگیری دەكەینەوە لەسەر هەوڵ و پلانەكان بۆ ‏یارمەتیدان و ئاسانكاریی بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سیستەمی سۆلار پاوەر ‏دابنێن".‏

بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەكان ئاماژەی بەوە كردووە، بەپێی یاسای نوێی ‏وەزارەتی كارەبا، هەر بەشداربوویەك كە سیستەمی سۆلار پاوەری هەبێت، ‏دەتوانێت بەشە زیادەكەی لەو كاتانەی پێویستی پێی نەبێت، بداتەوە ناو تۆڕی ‏كارەبای هەرێم و تێچووی كارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصە) لەسەر كەم ‏دەبێتەوە.‏