سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پەکەکەوە سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی

02-03-2025 01:15

پەرەگراف

سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنە لەلایەن پەکەکەوە سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی لە هەرێمی کوردستان.

ڕێکخراوی سی‌پی‌تی دەڵێت: "سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و گەریلاکانی پەکەکەش بە تەقەکردن وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە".

دوێنێ پەکەکە پابەندبوونی خۆی بە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕاگەیاند کە داوای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کرد، پەکەکە وەک هەنگاوی یەکەم ئاگربەستی ڕاگەیاندو داوا دەکات زەمینەی جێبەجێکردنی پەیامەکە بڕەخسێت و ئۆجەلان ئازاد بکرێت تا سەرپەرشتی چەکدانان و کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە بکات.