پەرەگراف
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان و پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، دەڵێت: جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین.
"هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت" بارزانی وادەڵێت.