بافڵ تاڵەبانی: پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین بەرپرسیارانە و پێویستی ئەم قۆناغەیە
پەرەگراف
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پێشوازیی لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات بۆ چەکدانانی پەکەکە.
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی
پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین، پێمانوایە پەیامێکی بەرپرسیارانە و پێویستی ئەم قۆناغەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوبەشێتی و پێکەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار و ئارامتر بۆ گەلەکەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم پەیامە بە سەرەتا و قۆناغێکی گرنگ دەزانێت و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بەرپرسیار پشتیوانی ئەم پەیامە و سەرخستنی هەر هەنگاو و پرۆژەیەکە کە گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان کورد و تورک دەباتە پێشەوە.
هیوادارین هەموولایەکمان بەدەم ئەم پەیامەوە بچین و هەنگاوی کرداریی بنێین بۆ گەیشتن بە ئاشتی سەرتاسەری و ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەستنەدەین کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی لە ساڵی 1993ـەوە داناوە.
وەک وتووشمانە ئێمە پشتیوانی خوشک و براکانمانین لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان