دەزگای ئاسایش: ڕێکاری یاساییمان گرتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان مامۆستایان و شۆفێری بارهەڵگرەکان
پەرەگراف
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێکاری یاساییان گرتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان مامۆستایان و شۆفێری بارهەڵگرەکان لە عەربەت، دەشڵێت: لەئێستادا هيچ كەس دەستگير نەكراوەو بريندارەكانیش تەندروستییان باشە.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی گرژییەکانی شەوی ڕابردوو، دەزگای ئاسایش دەڵێت "بەهۆکاری ڕێگریکردن لەلایەن مامۆستایان و هاوڵاتيان لە تێپەڕبوونی ئوتومبیلی بارهەڵگرو مانەوەیان لەو شوێنەدا بۆماوەی دوو رۆژ سەرئەنجام شۆفێری بارهەلگرەکان فشاریان کردو هەوڵی تێپەڕبون و شکاندنی ئەو بەربەستەیان داو بووەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان و چەند شوفيريك و هاوڵاتییەک بریندار بوون".
"دەزگای ئاسایشی هەرێم وەک لایەنی جێبەجێکاری یاسا دەستبەجێ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و ڕێگریکردن لە تەشەنکردنی ئاڵۆزییەکان و سەلامەتی گیانی هەموو لایەک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێکاری یاسایی گرتەبەر بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکەو پاراستنی سەلامەتی گیانی هەر هاوڵاتیەک کە لە شوێنی رودانی گرژی ئاڵۆزییەکەدا بوو، توانرا دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت و پاش ئەنجامدانی ڕێکاری پێشەییانەی دەزگای ئاسایش بەرامبەر ئەو دۆخە نەخوازراوە له ئيستا دا هيچ كەس دەستگير نەكراوه و هاوڵاتيه بريندارەكانیش تەندروستییان باشەو نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتوە" ئاسایش وادەڵێت.