پەرەگراف
بافڵ تاڵەبانی سەرسامیی خۆی بە تیمی پرۆژەی (هەژماری من) دەردەبڕێت و دەڵێت "كاك مەسروور بەخشندەیی نواند و تیمەكەی ناردە لامان، وەڵامی هەر بابەتێكیان دایەوە كە ئێمە وتمان، تەنانەت بڕیارە گرێبەستە بنەڕەتییەكانمان لەگەڵ بانكەكان بۆ بنێرن". سەرۆكی یەكێتی ناكۆكییەكان لەسەر (پرۆژەی هەماژماری من) و (تەوتین) بە بەربەست لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتی هەرێم وەسف دەكات و دەڵێت "تێپەڕاندنی ئەم بەربەستە پێكهێنانی حكومەت ئاسانتر دەكات".
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی، لە كاتی بەشداری لە كۆنگرەی دیالۆگی نێودەوڵەتیی بەغداد، وەڵامی پرسیارێكی دەربارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی دژی پرۆژەی (هەژماری من) و داواكردنی (تەوتین)، ڕایگەیاند "متمانە نییە و ئەمە كێشەی بنەڕەتییە، دەبێت حكومەت بەرپرسیارێتیی بونیادنانەوەی ئەو متمانەیە بگرێتە ئەستۆ".
بافڵ تاڵەبانی ئاشكرای كرد كە لەگەڵ پارتی گفتوگۆیان دەربارەی (هەژماری من) و (تەوتین) هەیە و "گفتوگۆكان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن". وتیشی "هەندێك خەڵك گومانیان لە پرۆژەی هەژمای من هەیە كە سیاسی بێت و هەندێك خەڵك پارەی پێ پەیدا بكەن".
سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوە كرد كە بەمدواییە بەر لەوەی سەردانی ئەمریكا بكات، لەگەڵ سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی كۆبووەتەوە و گفتوگۆیان دەربارەی "زۆر بابەت" كردووە كە (هەژماری من) و (تەوتین) یەكێك لەو بابەتانە بووە.
"پرسیارێكی دیاریكراوم لەسەر (هەژماری من) هەبوو، كاك مەسروور سەرسام بوو بەوەی ئەو پرسیارە بكەم، بەڵام وەك بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بەشێوەیەكی تەواوەتی لەم بابەتانە تێناگەم، چۆن هاووڵاتییەكی ئاسایی لەسەر شەقامەكان ئەم بابەتانە تێبگات؟! ئەوەی ئێمە ویستمان بە تێروتەسەلی گفتوگۆی لەسەر بكەین"، بافڵ تاڵەبانی وای وت.
نوێ دەكرێتەوە...