شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت: درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدەین
پەرەگراف
شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە سلێمانی کۆبوونەوە، لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوکەدا هاتووە: درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدەین بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەش لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەخستنەڕوو و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا کە بریتی بووە لە؛ تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تر.
"لەبارەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە، سەرنج و تێبینی وەفدی دانوستاندکاری هەردوولا خرایەڕوو و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێکخستنەوە و رێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کرا" بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە.
هەر بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وەفدی دانوستانکار بڕیاریاندا درێژە بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو "لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم".