عێراق داوای ژمارەی بانکیی فەرمانبەرانی هەرێم و تەواوی داهاتی ناوخۆ دەکات

20-02-2025 01:04

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی عێراق دوو داواکاریی نوێ ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکات دەربارەی مووچە، پەرلەمانتار سۆران عومەر نووسراوی داواکارییەکەی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا ئەوەهاتووە کە لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دیکەدا بەپەلە تۆماری تایبەت بە تەوتینی فەرمانبەران ڕەوانە بکرێت بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە دادگای فیدراڵی دیاریکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە بە پەرەگرافی وت: جگە لەوە داوای داهاتی ناوخۆ دەکات و ڕازی نیە بەو ٥١ ملیار دینارەی کە بۆ مانگی ١ هەرێم وەک داهاتی ناوخۆ گەڕاندوویەتییەوە بۆ دارایی عێراق.

لەخاڵی کۆتایی نوسراوەکەیدا، وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی نەوت دەکات کە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان.