یەکەمین ناوەندی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانیی لە سلێمانی دەکرێتەوە

19-02-2025 12:51

پەرەگراف

سبەینێ یەکەمین ناوەندی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانیی لە سلێمانی دەکرێتەوەو دەست بەکارەکانی دەکات، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی بەشداردەبیت لە کردنەوەی ناوەندەکە.

ناوەندی (ICFT) دەبێتە بازاڕی مامەڵە داراییەکان و بازرگانیی، لقی بانکەکان، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بازاڕی پشکەکان، بازرگانیی نێودەوڵەتیی و چەند بوارێکی دیکەی دارایی و بازرگانی تێدا دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت کردنەوەی ئەو ناوەندە ڕۆڵی هەبێت لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری و خزمەت بە وەبەرهێنەرو بازرگانان بکات و کەرتی دارایی و ئابوریی سلێمانی بەرەوپێش ببات.