نێچیرڤان بارزانی: تورکیا زۆر جدییە لە پڕۆسەی ئاشتی و تا کۆتایی ئەم مانگە پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە

16-02-2025 03:44

پەرەگراف

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسی پرۆسەی ئاشتییان كردووە، دەڵێت "هەست دەكەم توركیا زۆر بەجددی دەیەوێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات، هەموو شتێك لەسەر وەفدەكەی دەم پارتی ماوەتەوە كە هاتوون بۆ هەرێمی كوردستان و ئەو بانگەوازەی كە بڕیاروایە عەبدوڵا ئۆجەلان لەماوەیەكی نزیكدا بیكات، پێشبینی دەكەم تا کۆتایی ئەم مانگە ئەو بانگەوازە دەربچێت، هەنگاوی یەكەم ئەوەیە قەندیل زۆر بەجددی بیر بكاتەوە كە پێشوازی لە بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بكات".

شاندی دەم پارتی لە هەرێمی کوردستانن و ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەوە، سبەینێش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوەو دواتر لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبنەوە.

"بە پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلانەوە هاتوون، ئێمە پێشبینی دەكەین پەیامی ئاشتی بێت، پەیامەكەش زیاتر بۆ پەکەکە دەبێت، هیوادارین پەکەکە هەڵوێستی هەبێت و پێشوازی لە پەیامی بەڕێز ئۆجەلان بكات" نێچیرڤان بارزانی وای وت.