پەرەگراف
سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم و سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە، دۆخی ناوخۆ‌و قەیرانی دارایی و گفتوگۆکانی نێوان ھەولێرو بەغدایانتاوتوێ کرد، پشتگيريى خۆىان بۆ دوايين ڕێككه‌وتنى نێوان ھەولێرو بەغداد ڕاگەیاند بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گهڕانهوهىئاوارهكان.
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/10/2020 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وسهركۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه تايبه‌ت بوو به بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى. ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق، كۆبوونه‌وه به پهرۆشهوهدهڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستانىبۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورييه فيدراڵييه‌كان دووپات كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى وڵات، بهتايبهتىڕهخساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتانى دۆست و نێرده نێودهوڵهتييهكان له عێراق.
كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى تاوتوێ كرد و پشتيوانيى خۆى بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له‌عێراق ده‌ربڕى. ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه بوون و ئامادهبووانهاوههڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاتهكانو گه‌ره‌نتيكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژيان له‌و ناوچانه.
كۆبوونه‌وه پشتگيريى خۆى بۆ دوايين ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخىشهنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕه‌تكرده‌وه و داواىكرد حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و كۆبوونهوهپشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌رى يه‌كجاره‌كيى كێشه و بابه‌ته هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ربڕى به ئاراسته‌يه‌ك كهتيايدا ماف و شايسته دهستوورييهكانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى پارێزراو بن.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو، تيايدا باسى ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا كه وه‌ك هه‌موو جيهان له‌ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانييه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌تايبه‌تى كێشه و قه‌يرانى دارايى. كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى بهرژوهندييهكانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاتهكانىكوردستان توانايان يه‌ك بخه‌ن و يه‌كرێز و يه‌كهه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه. كۆبوونهوهشههيدكردنى ئه‌فسه‌رى ئاسايش غازى ساڵخ ئاليخانى له سنوورى پارێزگاى دهۆك شه‌رمه‌زار كرد.