پەرەگراف
مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆپیشاندەر لە سلێمانی شارەکانی دیکەوە گەیشتنە دێگەڵە، بەڵام بەر لە بازگەی پارتی، هێزی زێرەڤانی بازگەیەکی دیکەی داناوە و ڕێگری لە خۆپیشاندەران دەکات بچنە سنووری هەولێر.
هاوکات لەناو شاری هەولێر هێزێکی زۆر بڵاوەی پێکراوە بۆ ڕێگری لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران.