مامۆستاو فەرمانبەران لە سلێمانی لە دۆخی سەختی زستاندا بەردەوامن لە مانگرتن

08-02-2025 02:06

پەرەگراف

لە دوانزەهەمین ڕۆژی لەسەریەکدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە سلێمانی سەرەڕای سەرماو بەفربارین و کەشێکی سەخت بەردەوامن لە مانگرتن.

ئەمڕۆیش مامۆستایەکی مانگرتوو بە ناوی دڵشاد بابان بۆ دووەم ڕۆژ بەهۆی مانگرتنەوە باری تەندروستی تێکچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

مانگرتووان ڕایانگەیاند كە بە مەرجی "بەڵێنی جێبەجێكردنی ‏داواكارییەكانمان لە ماوەیەكی دیاریكراودا و دابەشكردنی مووچەی ‏مانگی 12 بۆ دەربڕینی نیەتپاكی"، ئامادەن مانگرتنەكەیان ‏بشكێنن، بە پێچەوانەوە لە "مانگرتن بەبێ‌ وەرگرتنی چارەسەر تا ‏مردن" بەردەوام دەبن.‏