قوباد تاڵەبانی داوا لە پارتی و عەرەب و تورکمانەکان دەکات بەشداربن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
پەرەگراف
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم سەردانی کەرکوکی کردو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرد کە بەشدارنەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن، بەشداریی بکەن و ڕاو ڕە خنەی خۆیان بگرن و چاودێربن بەسەر حکومەتی خۆجێییەوە.
هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیان کردووە وەک ناڕەزاییەک لە دژی ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک کە پشکی یەکێتییە.
قوباد تاڵەبانی، وتی"خۆشحاڵبوم بەو یەكڕیزییەی بینیم لەنێوان پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك، ئەو رۆحیەتە گرنگە لەپێناو خزمەتكردنی شارەكە. خەڵكی كەركوك سیاسەتكردنی ناوێت حوكمڕانیەكی باشی دەوێت، حوكمڕانی باشیش پێویستی بەیەك تیمی و یەكڕیزییە".