پەرەگراف
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە بڕیارێکی سالاری (وەلائی) جێبەجێکردنی یاساکانی (باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی، گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان)ـی ڕاگرت.
ئەو سێ یاسا بە ڕێککەوتنی نێوان زۆرینەی شیعە و سوننە و کورد پێکەوە دوو هەفتە لەمەوبەر پەسەند کران، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتاران ناڕازی بوون لە شێوازی دەنگدان لەسەر یاساکان و بە نایاسایی ناویان برد، لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆمار كرد.
دادگای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممە 04-02-2025دا، جێبەجێکردنی یاساکانی ڕاگرت تا یەکلابوونەوەی سكاڵاكان لەبارەی یاساییبوونی ڕێکارەکانی پەسەندکردن و دەنگدان لەسەریان، كە 10 پەرلەمانتار سكاڵایان لەوبارەیەوە تۆمار كردووە.
نوێ دەکرێتەوە...