پەرەگراف
وەزارەتی دارایی عێراق بە یەك گوژمە سەرجەم مووچەی مانگی 1ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خەرج كرد.
بەیانیی ئەمڕۆ 04-02-2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر نووسراوێك كرد بۆ خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 958 ملیار دینار بۆ مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، ڕایگەیاند "وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بە یەك گوژمە بڕی (958,012,332,759) ملیار دیناری خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەشڵێت "لە زووترین كاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دەكات".