وەزیری دارایی گەیشتن بە ڕێككەوتنی لەگەڵ بەغداد لەسەر كێشەی مووچە ڕاگەیاند

03-02-2025 05:28

پەرەگراف

وەزیری دارایی هەرێم گەیشتن بە ڕێككەوتنی لەگەڵ بەغداد لەسەر كێشەی مووچە ‏ڕاگەیاند و دەڵێت "كێشەی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2025 تەواو بوو. لە سبەی و دووسبەی ‏بەرنامەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دەست پێ‌ دەكات".‏

ئاوات شێخ جەناب لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد وتیشی "دوای دانوستانێكی ‏دوور و درێژ، ماوەی 10 ڕۆژ لە هەولێر و پێنج ڕۆژ لە بەغداد، ئەنجامەكەی بەخێر ‏شكایەوە و توانیمان ڕێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بكەین كە بۆ ساڵی 2025 ‏بەبێ‌ گرفت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بكرێت".‏