نێچیرڤان بارزانی بۆ مامۆستا‌و فەرمانبەرانی مانگرتوو: ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستیتان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن
پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا بۆ مامۆستا‌و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی دەڵێت، پەیامەکەتان گەیشتووە، ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستیتان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم
له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانيان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه و هه‌موومان پشتگيريى لێ ده‌كه‌ين.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگهيشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاريى لايه‌نه په‌يونديداره‌كان، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
په‌يام و داواكاريى مامۆستايان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان گه‌يشتووه، بۆيه داوايان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لايه‌ك دڵنيا دهكهينهوه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق.