پەرەگراف
دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکیدا سەپاند بە تۆمەتی ناوزڕاندن لەسەر سکاڵایەک کە چاکسازیی گەورانی دهۆک لەسەر تۆمار کردبوو.
سكاڵاكە پەیوەستە بە زانیارییەكی ڕۆژنامەوانی كە ئومێد بەرۆشكی لە 23-1-2024 لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، تێیدا دەڵێت "بەپێی زانیارییەكان، زیندانكراوی بادینان (مەلا نەزیر) لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە ڕفێنراوە و لە زیندانی چاكسازیی گەورانی دهۆك نەماوە".
ئەو ڕۆژنامەنووسەی بادینان ڕەتی دەكاتەوە تەشهیری بە چاكسازی كردبێت، پێشتر بە پەرەگرافی وت "ئەوەی وتوومە، ڕاست بووە".
ئومێد بەرۆشكی ئەوە "نۆیەم" دۆسیەیە لە دژی بكرێتەوە، بە گشتیش لە هەشت دۆسیەكەی دیكە "ساڵێك و حەوت مانگ" زیندانی كراوە و بە بڕی "250 هەزار دینار" غەرامە كراوە.
هەرچەندە نووسینەكەی ئەو ڕۆژنامەنووسە زانیارییەكی ڕۆژنامەوانییە، بەڵام سكاڵاكەی بەپێی ماددەی دووی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن لەسەر تۆمار كراوەو ئەمڕۆش هەر بەو یاسایە حوکمدرا نەک یاسای ڕۆژنامەوانی.