عه‌قید حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، ڕایگه‌یاند "ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكایه‌تيی سووریا ده‌كات له قۆناغى ڕاگوزرەردا و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆككۆمار به‌جێ ده‌هێنێت، نوێنه‌رایه‌تیی سووریا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كات".
ڕاستەوخۆ ئەحمەد شەرع وەکوو سەرۆککۆمار ڕا‌سپێردرا پەرلەمانێکى کاتى بۆ قۆناغى ڕاگوزەر پێک بهێنێت، تا دەستوورێکى هەمیشەیی پەسەند دەکرێت.
بەپێى بڕیارێکى دیکە کە وتەبێژى بەڕێوەبردنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى سووریا ڕایگەیاند، سوپا و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانى سەر بە دەسەڵاتى پێشووى سووریا و ئەو گرووپە چەکدارییانەى دەسەڵاتەکەى بەشار ئەسەد پێکی هێنابوون، سەرجەمیان هەڵوەشێندرانەوە و سوپا و هێزى ئەمنیى نوێ پێک دەهێنرێن.
عه‌قید حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی ڕایگەیاند "بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى حیزبى بەعس و حیزبەکانى دیکەى بەرەى نیشتمانيى پێشکەوتوو دراوە کە حەوت حیزب لەخۆ دەگرێت، ڕێگەشیان پێ نادرێت لەژێر هیچ ناوێک‌دا پێک بهێنرێنەوە و هەموو پارەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتى سووریا".
هەر بەپێى بڕیارەکان، کارکردن بە دەستوورى ساڵى 2012ـى سووریا ڕاگیرا، پەرلەمان هەڵوەشێندرایەوە، ڕۆژى 8ـی کانوونى یەکەم کە ڕۆژى کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتى بەشار ئەسەد بوو، کرا بە ڕۆژى نیشتمانى.