لە سلێمانی بایکۆت و خۆپیشاندانە بۆ مووچە

28-01-2025 02:11

پەرەگراف

مامۆستاو فەرمانبەران لە سلێمانی بەڕێپێوان چوونە بەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی بەردەوامی قەیرانی مووچە و جێبەجێنەکردنی بڕیاری تەوتین.

مووچەخۆران کە داوای مووچەی مانگەکانی ١٢ی و یەک و ڕێککردنەوەی پێدانی مووچەی مانگانە دەکەن لەکاتی خۆیدا، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان خێمەیان هەڵداو دەست بە مانگرتن دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە دەوام لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی سلێمانی پەکیکەوتووە بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە.