مامۆستاسانى ناڕازى بایکۆتیان ڕاگەیاند و داواى دوو مووچە دەکەن

25-01-2025 02:05

پەرەگراف

دەستەى داکۆکى لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى بایکۆتى دەوامى لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن لە سبەینێ یەکشەممەوە ڕاگەیاند و داواى دوو مووچەى نەدراو، تەوتین لە بانکە فردراڵییەکان و دەستپێکردنەوەى پلەبەرزکردنەوە دەکات. ڕایشیدەگەیەنێت "دەستپێکردنەوەى دەوامى وەرزى دووەمى خوێندن، بەندە بە ڕێککردنەوەى وادەى دابەشکردنى مووچە".

دەستەى داکۆکى لە مامۆستایان فەرمانبەرانى ناڕازى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا پەیامێکى ئاراستەى فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق کرد و تێدا دەڵێت "دەسەڵاتى کوردى و کلکەکانى هەر ڕۆژەى بە بیانوویەک دەیانەوێت مافەکانمان بیر ببەنەوە و کەس ناڕەزایەتى دەرنەبڕێت، تا لە دەرەوە بڵێن وڵاتمان بێ کێشەیە".

دەستەکە ڕایگەیاند "لە سبەى یەکشەممە ٢٦-٠١-٢٠٢٥ـەوە بایکۆتى دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندندا دەست پێ دەکەین". داوایشى لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرد "پابەندى دەەوامکردنى بێ مووچە نەبن".

دەستەى داکۆکى لە مامۆستایان فەرمانبەرانى ناڕازى داوا لە دەسەڵاتدارانى هەرێم دەکات "واز لە لاسارى و هەڕەشەکردن لە بەغدا بهێنن، دەستبەجێ داتاى دروست بۆ تەوتینکردنى مووچە لە بانکە فیدراڵییەکان بنێرن، ئەگەر هەولیریش و ڕێگرە، پێویستە سلێمانى ئەو کارە بکات".

هەروەها دەڵێت "پێویستە هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک خانەنشین دەکرێت، پێش خانەنشینکردن سەرجەم پلەبەرزکردنەوە و شایستە داراییەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە".